ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
داواده‌كرێت كفرى له‌ گه‌رمیان جیابكرێته‌وه‌

2021/03/09 - 04:40 | 481 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
کۆمەڵێک چالاکوان داوادەکەن قەزای کفری لەسەر ئیدارەی گەرمیان نەمێنێت و بخرێتەسەر پارێزگای سلێمانی، یه‌كێك له‌و چالاکوانانه‌ دەڵێت بەمەبەست قەزای کفری لەلایەن  ئیدارەی گەرمیانەوە پشتگوێخراوە.
 
عوسمان قەتارچی، چالاکوان لە قەزای کفری لە لێدوانێکدا بە ڕادیۆی دەنگی وت: "داوامان کردوە قەزای کفری لەسەر ئیدارەی گەرمیان لابدرێت و بخرێتەسەر پارێزگای سلێمانی".
 
وتیشى: داواكردنه‌كه‌  بە هۆی فرامۆشکردن و کەمی خزمەتگوزارییه‌ له‌ قەزای کفری، كه‌پێمان وایه‌ لە لایەن ئیدارەی گەرمیانە به‌ مه‌به‌سته‌وه‌یه‌.
 
 
لێدوانى ده‌نگى عوسمان قه‌تارچى
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,720     ژمارەی میوان 760