ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
له‌ ده‌سپێكى خوێندنه‌وه‌ له‌ گه‌رمیان 15مامۆستاو فێرخواز توشى كۆرۆنا بون

2021/02/22 - 05:45 | 338 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ڕایگەیاند ساڵی پار لە گەرمیان ٦ هەزار ٥٩ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و  185 توشبویش گیانیان لەدەست داوە
 
لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا، د. سیروان محه‌مه‌د ، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، رایگەیاند: "لە ساڵی ٢٠٢٠ (30) هه‌زار و 509 پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنا کراوە و لەم ژمارەیەش ٦ هەزار ٥٩ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون  و  185 توشبویش گیانیان لەدەست داوە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد: (900) توشبو داخلی نەخۆشخانە کراون و خەوێنراون ٤هەزار و ٩٠٢ کەس لە نەخۆشیەکە چاک بونەتەوە.
 
د. سیروان، وتیشى: ئامارى كۆرۆنا له‌ماوه‌ى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان له‌ سنورى گه‌رمیان (6 بۆ 21ى شوباتى 2021)، ١٥ توشبو بوه‌ كه‌ ٨ مامۆستا و ٧ فێرخواز بوه‌.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,437     ژمارەی میوان 480