ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
هاتوچۆی دەربەندیخان: نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان کارناکەتە سەر کەمبونەوەی روداوەکانی هاتوچۆ

2022/12/08 - 07:25 | 275 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لەماوەی یازدە مانگدا لە رێگای کەلار- دەربەندیخان و دەربەندیخان زەڕایەن زیاتر لە ١٠٠ روادوی هاتوچۆ رویانداوە، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت: نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان کاریگەری نابێت لەسەر کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ.
 
ماوەی زیاتر لە مانگێکە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەستیپێکردوە وەک هەوڵێک بۆ چاککردنەوەی رێگای کەلار- سلێمانی.
 
جاسم محەمەد، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو کارانەی لە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخاندا کراون، پێویستبو، بەڵام زیاتر کاری تەکنیکی بون، لەوانە دانانی ئینارە.
 
 جەختی لەوەشکردوە تونێلەکە سودی  کاریگەری نابێت بۆ کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ و گرفتی سەرەکی لە رێگاکانە.
 
بەپێی ئامارێک کە دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، لە ماوەی یازدە مانگی ئەمساڵدا لە رێگای کەلار- سلێمانی، ١٠٢ روداوی هاتوچۆ رویانداوە، بەوهۆیەشەوە ٢٧ کەس گیانیان لەدەست داوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,465     ژمارەی میوان 1484