ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
تەنها لەمساڵدا ٢٧ کەس لە رێگای کەلار- سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

2022/12/07 - 07:03 | 197 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لەماوەی ١١ مانگدا لەسەر رێگای کەلار- دەربەندیخان و دەربەندیخان- زەڕایەن، بەهۆی ۱۰۲ روداوی هاتوچۆوە ۲۷ کەس گیانیان لەدەست داوە.
 
بەپێی ئامارێک کە رادیۆی دەنگ لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان و بەڕێوبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخانەوە دەستی کەوتوە، لەماوەی ١١ مانگی رابردودا (لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی ١١ـی ٢٠٢٢) لەسنوری ئەو دو بەڕێوبەرایەتیە و لەسەر رێگای کەلار- سلێمانی، ۱۰۲ روداوی هاتوچۆ رویانداوە، بەو هۆیەوە ۲۷ کەس گیانیان لەدەست داوە و ۱٤۹ کەس بریندار بون.
 
لەئامارەکەی هاتوچۆی دەربەندیخان و گەرمیاندا هاتوە، ٦۱ لەروداوەکان پێکدادان بون و ۳۷ روداویشیان وەرگەڕان و ٤ روداویشیان شێلان بوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,852     ژمارەی میوان 684