ده‌نگ نێت
له ئێستادا دابه‌شكردنى به‌نزینى 690 دینارى بۆ ئۆتۆمبیله‌كانى پاس و ته‌كسى له‌كه‌لار راگیراوه، ئه‌ویش به فه‌رمانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ند نه‌بونى شۆفێران به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی هاتوچۆى ناوشار.
به‌وته‌ى چه‌ند شۆفێرێكى ته‌كسى و پاس له هێڵه جیاوازه‌كان كه بۆ رادیۆى ده‌نگ قسه‌یان كردوه، بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت به‌نزینى 690 دینارى دابه‌ش نه‌كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزانن.
له به‌رامبه‌ردا، سالار مه‌حمود، ، لێپرسراوى هۆبه نه‌وتیه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى به‌نزینى 690 دینارى ئه‌وه‌یه كه قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاریاندا به كه‌مكردنه‌وه كرێى هاتوچۆ، به‌ڵام شۆفێرانى هێڵه‌كان پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بون، به‌و هۆیه‌شه‌وه به فه‌رمانى قایمقامى قه‌زاى كه‌لار دابه‌شكردنى ئه‌و به‌نزینه راگیراوه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى رۆژانه تاچه‌ند لیتر له‌و به‌نزینه دابه‌شده‌كرا به‌سه‌ر پاس و ته‌كسیه‌كاندا، لێپرسراوى هۆبه نه‌وتیه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان باسى له‌وه‌كرد: رۆژانه نزیكه‌ى 80 هه‌زار لیتر به‌نزین دابه‌ش ده‌كرا.
رۆژى 1ـى 11ـى 2022، قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار به به‌شداریی گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان و هاتوچۆ و شاره‌وانى، چه‌ند بڕیارێكى له بوارى گواستنه‌وه‌دا ده‌ركرد، له‌نێویاندا كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخی كرێی هاتوچۆی ناوشار له 750 دیناره‌وه بۆ 500 دینار، به‌ڵام شۆفێران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕى و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و پابه‌ندى بڕیاره‌كه نه‌بون.