ده‌نگ نێت
بەڕێوبەری تاپۆى گه‌رمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی نەکشاندنەوەی سکاڵاکەیان لەباره‌ى روداوه‌كانى خۆپێشاندانەکه‌ی پێراری قەزای کەلار كه به‌هۆیه‌وه 2 مێردمناڵ یه‌كى به 4 ساڵ زیندانى حوكم دران، پارێزەرێکیش دەڵێت: دەتوانرێت سزاکەیان کەمتر بکرێتەوە.
ئەکرەم رەزا، بەڕێوبەری تۆماری خانوبەرەی گەرمیان "تاپۆ"، بە رادیۆی دەنگی وت: ناتوانین سکاڵا دژی ئەو دو مێردمناڵەی کە لەئێستادا سزادراوه بکشێنینەوە، چونکە سکاڵاکە شتی تایبەتی نییە هه‌تا بكشێنرێته‌وه و وه‌كو ده‌زگایه‌كى حكومی تۆماریان كردوه و بەهۆی زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی بوە.
باسی لەوەشکرد کاتی خۆی سكاڵاکەیان لەسەر فەرمانی وەزارەتی داد ئەنجامداوە، ئەوەش پاش ئەوەی سەرۆکی داواکاری گشتی گەرمیان راپۆرتی لەسەر زیانەکانی ئەو بابەتە نوسیوە و ئه‌وانیش سکاڵایان تۆمار کردوە.
رۆژى 8ـى تشرینی دوه‌مى 2022، سه‌رۆكایه‌تى دادگاى نه‌وجوانانى ناوچه‌ى كه‌ركوك/گه‌رمیان، فه‌رمانى سزادانی به‌سه‌ر 2 مێردمناڵ دا دا به‌ناوه‌كانى: سابر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و عەبدوڵڵا هیوا فاتیح، یه‌كه‌میان به‌تاوانى سوتاندنى پرسگه‌ى قایمقامیه‌ت و دوه‌میشیان به تاوانى سوتاندنى ئۆتۆمبیلێكى وه‌زاره‌تى داد كه هی تاپۆی گه‌رمیان بوه له خۆپیشاندانى 22ـى ئابی 2020. سزادانه‌كه‌ش پشت به‌ستن بوه به ماده‌ى 342 لە یاسای سزادانی عێراقی، كه تایبه‌ته به كردنه‌وه‌ى ئاگر و ئاگرتێبه‌ردانى به ئه‌نقه‌ست كه زیان و مه‌ترسی لێبكه‌وێته‌وه.
سزادانى ئه‌و دو مێردمناڵه ناڕه‌زایه‌تیه‌كى زۆری لای هاوڵاتیان دروست كردوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌مپینی جۆراوجۆریان ده‌ستپێكردوه.
لایخۆشیه‌وه پارێزەر: سروە محه‌مه‌د، لەباره‌ى ئه‌و كه‌یسه‌وه بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی سزاکانیان جارێکی دیکە دۆسیەکەیان تەمیز بکرێتەوە.
به‌وپێیه‌ى سزادراوه‌كان مێردمناڵ "قاصر"ن، به‌شێوه‌یه‌كى خۆكرد دۆسیه‌كه‌یان تێهه‌ڵچونه‌وه "تمیز"ی تێداده‌كرێت.
پارێزه‌ر: سروه محه‌مه‌د، له‌وباره‌وه وتى: ئەو کەیسە دەتوانرا لە رێگەی پارێزەرەوە کاری لەسەر بکرێت و سزاکانیان لە 6 مانگ تاوەکو ساڵێک بێت، چونکە ئێستا کشانەوەی سکاڵاکە ئەستەمە.