ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
گەرمیان؛ ١٠ کەس بەهۆی فرۆشتن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن

2022/09/27 - 01:31 | 626 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئاسایشی گەرمیان ئاشکرایکرد لە کەلار 10 کەس گیراون کە ماددەی هۆشبەریان فرۆشتوە و بەکارهێناوە.
 
عوسمان عەبدولکەریم، وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ئاشکرای کرد: ئەو 10 کەسە بڕێک ماددەی هۆشبەریان لە جۆرەکانی تلیاک و کریستاڵ پێگیراوە.
 
وتیشی: یەکێک لە دەستگیرکراوان لە ماڵەکەیدا چوار تۆمەتباری مادەی هۆشبەری داڵدە داوە و بەوهۆیەوە دەستگیر کراوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,743,890     ژمارەی میوان 1425