ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
له‌ ماوه‌ى ساڵێكدا 6 پرۆژه‌ى پیشه‌سازى له‌ گه‌رمیان ئه‌نجامدراوه‌

2022/04/28 - 06:09 | 370 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له‌ ساڵى پاره‌وه‌ 6 پرۆژه‌ى پیشه‌سازیمان بۆ هاتوه‌ 3 له‌و پرۆژانه‌ له‌ قۆناغى جێبه‌جێكردندان.
 
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه‌ بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "له‌ پار ساڵه‌وه‌ 6 پرۆژه‌ى پیشه‌سازیمان بۆ هاتوه‌، 3 له‌و پرۆژانه‌ له‌ قۆناغى جێبه‌جێكردندان، ئه‌وانیش پرۆژه‌ى كارگه‌ى شیشى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا و كارگه‌ى پۆنزا و بلۆك له‌ كه‌لار له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ى چپس و مه‌عكه‌رۆنى له‌كه‌لار، كه‌ ئه‌م پرۆژانه‌ بودجه‌كه‌ی دروستكردنیان 50 ملیۆن دۆلاره‌".
 
وتیشى: 3 پرۆژه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌ قۆناغى رێكاره‌ ئیدارییه‌كاندایه‌ ئه‌وانیش كارگه‌ى خشتى ئۆتۆماتیك و كارگه‌ى چپسن به‌ گه‌چ له‌ قه‌زاى كفری، له‌گه‌ڵ كارگه‌ى پیشه‌سازى كشتوكاڵیه‌ له‌ ناحیه‌ى رزگارى.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,230     ژمارەی میوان 3280