ده‌نگ نێت
به‌هۆی مانگرتنى شۆفێرانی ئەمبوڵانس له گه‌رمیان، دره‌نگانى شه‌وى رابردو نه‌خۆشێك بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ گوازراوه‌ته‌وه بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت، به‌رپرسى بەشی کردە پزیشکییەکانی گەرمیانیش ده‌ڵێت: مانمان گرتوه به‌وهۆیه‌ى زیاتر لە 9 مانگە پارەی هاتوچۆمان بۆ خەرجنەکراوە، به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: دروستبونی ئەم کێشەیە بەھۆی قەیرانی داراییە.
محەمەد غەریب، دانیشتوى قەزای کەلارە و هاوكات كارمه‌ندی ته‌ندروستیشه، شه‌وى رابردو
گرته ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكرده‌وه كه ده‌رده‌كه‌وێت نه‌خۆشێك له بری ئه‌مبوڵانس، به پیكاب ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: بەهۆی روداوێکەوە ئامۆزایەکی قاچی شکاوە، کاتێک گەیاندویانەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، پێیانوتون دەبێت سیتی سکانی بۆ بکرێت لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت، چونكه ئامێری سیتی سكانیان نیه، هه‌روه‌ك لەبەرئەوەی شۆفێرانی ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەکە مانیان گرتوە، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ ئەو کەسەیان گواستوەتەوە.
لایخۆشیه‌وه، ره‌فیق قادر، به‌رپرسى بەشی کردە پزیشکییەکانی ته‌ندروستى گەرمیان كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌مبوڵانسه‌كانی گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆش ده‌كه‌ن، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه كرد: هۆکاری مانگرتنی کارمەند و شۆفێرانی ئەمبوڵانس لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی هاتوچۆیە بۆیان کە بۆ گواستنەوەی هەر نەخۆشێک لەنێوان 10 بۆ 30 هەزار دینارە.
ده‌شڵێت: زیاتر لە 9 مانگە پارەی هاتوچۆمان بۆ خەرجنەکراوە، تاوەکو پارەشمان بۆ خەرج نەکرێت، دەوام ناکەین.
له به‌رامبه‌ردا و له‌كاتى ده‌ستكردن به مانگرتنه‌كه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، د. سیروان محه‌مه‌د، به رادیۆی ده‌نگى وت: دروستبونی ئەم کێشەیە بەھۆی قەیرانی داراییە کە نەسریەی تەندروستی گەرمیان کەمکراوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەندینجار نوسراومان کردوە و خۆشم سەردانی وەزارەتی تەندروستی و داراییم کردوە.
هاوكات له‌باره‌ى نه‌بونى ئامێری سیتی سكان له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن، رادیۆی ده‌نگ پێشتر
هه‌واڵێكى له‌وباره‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاشكراى كردوه كه ئه‌گه‌رچی نزیكه‌ى ساڵێكه فه‌رمانى كڕینی ئه‌و ئامێره ده‌رچوه، به‌ڵام هێشتا نه‌كڕاوه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ خاویی پرۆسه‌ى ته‌نده‌ر و رێكاره ئیدارییه‌كانه.