ده‌نگ نێت
شارەزایەکی بواری سه‌رچاوه‌كانى ئاو لە گەرمیان دەڵێت: 2 ساڵە بەشێکی ناوچەکانی گەرمیان دوچاری وشکەساڵی دەبێتەوە، بەڵام هیچ پلانێک بۆ روبەڕوبونەوەی بەدیی ناکرێت.
پارساڵ لەناوەڕاستی مانگی نیسان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بەهۆیی کەمی دابارینەوە وشکەساڵی راگەیه‌ندرا، کشتوکاڵی گەرمیانیش داوای بودجەی فریاگوزاری کرد، بەڵام پاش ساڵێک هیچ هەنگاوێک بۆ ئەو بابەتە نەنراوە.
عه‌بدولموتەڵیب رەفعەت، شارەزای بواری سه‌رچاوه‌كانى ئاو و مامۆستاى زانكۆی گه‌رمیان، له بابه‌تێكدا له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: ماوەی 2 ساڵە ئەم کێشەیە دوبارە دەبێتەوە، سەرباری ئەوەی داوامان لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد کە پلانیان هەبێت، بەداخەوە بودجەیەکی بۆدابینکرا کە هیچ هەنگاویكی بۆ نەنرا و ئەمساڵیش هیچ پلانێک لەو روةوە بەدیی ناکرێت.
ئه‌گه‌رچی به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام هه‌مو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن ئه‌م وه‌رزى دابارینه (2021-2022) له به‌شێكى گه‌رمیان به‌تایبه‌ت ناوه‌ڕاست و باشور، وه‌كو پارساڵ وشكه‌ساڵی بێت، به‌وهۆیه‌ى رێژه‌ى بارانبارین تیایدا كه‌متره له 200 ملیمه‌تر، كه ئه‌م ژماره‌یه به وته‌ى
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان پێوه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزه‌كه به وشكه‌ساڵی هه‌ژمار بكرێت یان نا.