دهنگ نێت
دوهەفتە بەسەر راگرتنی کارەکانی بە شی دوەمی رێگای کەلار- سلێمانی دا تێپەڕ دەبێت، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیانیش دەڵیت: هیچ نوسراوێکمان وەڵام نەدراوەتەوە.
کارکردن لە بە شی دوەمی رێگای کەلار- سلێمانی لە دەستپێکی مانگی ئازارەوە وەستاوە، کۆمپانیای جێبەجێکار بەهۆی خەرجنەکردنی بودجەوە بڕیاری راگرتنی کارکردنی دا.
پاش تێپەڕینی دو هەفتە، بەڵام هیچ دەستپێشخەریهک نەکراوە بۆ دوبارە دەستکردن بە کارکردن لەو رێگەیە، بەرێوبەری گشتی رێگاوبانی گەرمیان، عەدنان خەلیل، بە رادیۆی دەنگی وت: دوابەدوای راگرتنی کارکردن لە رێگاکە چەندین نوسراومان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کردوە، بەڵام هیچ وەڵامێک نەدراونەتەوە.
وتیشی: چاوەڕێش دەكرێت راگرتنەکەی یەکجاری بێت و درێژە بخایەنێت.