ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
نرخی بەرمیلێک نەوتی حکومی ٤٠ هەزار دینار زیادی کردوە

2022/01/25 - 05:23 | 411 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
سەرباری ئەوەی دابەشکردنی نەوت بە شێوەیەکی سست بەڕێوەدەچێت و ساڵانە بەشی زۆری هاوڵاتیان نەوتیان پێنادرێت، بەڵام نرخی نەوتەکەش نزیکی دو بەرابەری نرخەکەی کراوەتەوە.
 
ئەو ماڵانەی نەوتیان پێدەدرێت سێ ساڵ زیاترە چاوەروانی یەک بەرمیل نەوتی حکومەتن کە بە نرخێکی کەمتر لە بازار پێیان بدرێت، بەڵام نرخی بەرمیلێک نەوتی حکومی بە ٩٠ هەزار دینار دانراوە، کە جیاوازیەکی کەمی لەگەڵ نرخی بازاردا هەیە، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش دەڵێت: نرخەکە حکومەتی عێراق دیاری کردوە.
 
یادگار فەتاح، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دیاریکردنی نرخی نەوت بۆ ٩٠ هەزار دینار لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بوە و حکومەتی عێراق پاڵپشتیەکی تەواوی ناردنی ئەو بڕە نەوتە ناکات کە دەی فرۆشێتە هەرێم.
 
هاوکات کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  بە رادیۆی دەنگی وت: هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بە رێکەوتنێکی گوماناوی بوە لە نیوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم و حکومەتی ناوەندی.
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,567     ژمارەی میوان 608