ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
کەلار؛ ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبونەوە بە مامۆستایانی خوێندنگەیەک دەکات

2021/09/27 - 09:14 | 1232 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ھاوکات لەگەڵ بانگەشەی ھەڵبژاردن دا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەلار دەچێتە خوێندنگەیەک و کۆبونەوە لەگەڵ مامۆستایانی دەکات.
 
پەیجی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار بڵاویکردوەتەوە: ئەمڕۆ دوشەممە عەدنانی حەمەی مینا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و م. عەدالەت لەتیف بەڕێوبەری پەروەردەی کەلار سەردانی ئامادەیی شەهید بورهانی حەمەی مینایان کردوە، کە ئامادەییەکە بە ناوی برایەکی شەھیدی ئەو ئەندام سەرکردایەتیەی یەکێتییەوە ناونراوە.
 
بە وتەی خۆیشی، ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی، کۆبونەوەی لەگەڵ مامۆستایان کردوە و "بەڵێنی بەمامۆستایان و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکە داوە هاوکار و پاڵپشتیان بێت" و ھەندێک پێداویستی خوێندنگەکە دابین بکات.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە ناوبراو یەکێکە لەو سەرکردانەی یەکێتی کە بەشداریی لە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق لە سنوری گەرمیاندا کردوە.




Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,328     ژمارەی میوان 373