ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
له‌ گه‌رمیان دادوه‌رێكى خانه‌نشینكراو له‌ كاتى راوكردندا ده‌ستگیر ده‌كرێت

2021/09/19 - 05:08 | 1797 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
دادوه‌رێكى خانه‌نشینكراو له‌ كاتى راوكردندا له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌، "گوایه‌ نه‌خۆشه‌ و ده‌رمانى هه‌یه‌".
 
شوان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "كۆمه‌ڵێك كه‌س بون و راویان كردوه‌ و تاپریان پێبوه‌ و پۆڕیان كوشتوه‌، هاورێكانى ته‌وقیف كراون، ئه‌م حاكمه‌ى كه‌ خانه‌نشین بوه‌ به‌ هۆى نه‌خۆشى و ده‌رمانه‌وه‌ به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌".
 
له‌باره‌ى ئازادكردنى دادوه‌ره‌كه‌وه‌ شوان محه‌مه‌د، ده‌ڵێت: "ئێمه‌ ناڕازى بوین".
 
وتیشى: ئه‌ركى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ین و به‌ نوسراو ئاراسته‌ى دادگاى ده‌كه‌ین بڕیاره‌كان لاى ئه‌وانه‌، به‌ڵام كه‌ به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌ دیاره‌ دڵى پێى سوتاوه‌.
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,365     ژمارەی میوان 410