ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
"ناردنی بەنزین لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کاریگەری لە سەر دابەزینی نرخەکەی نابێت"

2021/09/17 - 12:21 | 492 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
ئەو بڕە بەنزینەی کە بڕیارە بگات بە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان هیچ گۆرانکاریەکی بەرچاو لە دابەزینی نرخی بەنزین ناکات، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازیی و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى.
 
نرخی بەنزین لە نێوخۆی هەرێمدا ماوه‌یه‌كه‌ روی لە بەرزبوونەوە کردوە، وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێـمیش له‌م ماوه‌یه‌ى رابردودا رایگه‌یاند: بۆ دابەزاندنی نرخەکەی رێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا کردوە و رۆژانه‌ بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێم ده‌نێرن.
 
بەڵام بەوتەی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی  پارێزگای سلێمانی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ سودێكى ئه‌وتۆی نابێت.
 
كه‌ریم عه‌لی، بە رادیۆی دەنگی وت: هێشتا هیچ بڕە بە نزینێک بە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان نە گەشتوە.
 
وتیشی: دیاریکردنی نرخی ئەو بڕە بەنزینە بە 690 دینار هۆکارە بۆ هیشتنەوە و پاڵپشتیکردنی مانەوەی نرخی بەنزین بە بەرزی و هیچ ئومێدێکیش نیە بە بەردەوامیدان بە ناردنی ئەو بڕە بەنزینە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,197     ژمارەی میوان 251