دەنگ نێت
بەڕێوبەری بانکی کەلار لەبارەی ھەواڵێکی رادیۆی دەنگ رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: لەسەر سەرپێچیی کارگێڕی سزا دراون نەک ھی دارایی.
ئاریا ئەنوەر، لە رونکردنەوەیەکدا بۆ رادیۆی دەنگ لە بارەی ھەواڵێکی پێشتر لەسەر سزادانی ئەو و سێ فەرمانبەری تری دەزگاکەی، ئاماژەی بەوەداوە کە سزادانەکە پەیوەندی نەبوە بە مەسەلەی چەک و مامەڵەی داراییەوە وەک لە ھەواڵەکەدا ھاتوە، بەڵکو پەیوەندی بە کاری ئیدارییەوە ھەبوە.
رونیشیکردەوە: لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ لیژنەیەکی وەزارەتی دارایی سەردانی کردون و ھەندێک تێبینی ھەبوە لەسەر دەوام و کارەکان، لەوبارەوە یاداشتیان داوەتە وەزارەت و وەزارەتیش بڕیاری سزادانی داون.
رەدیشیکردەوە بابەتەکە پەیوەندیی بە سەرپێچیی داراییەوە ھەبێت و وەکخۆی وتی: بابەتەکە پەیوەست بوە بە دەوامکردن و سزادانەکەش رێوشوێنێکی کارگێڕیی بوە.