ده‌نگ نێت
بەهۆی زۆربونى حاڵه‌ته‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له گه‌رمیان بەرێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دەڵیت بە نوسراو داوامان کردوە لە ئیدارەی گەرمیان کە قەدەغەی هاتوچۆی نیمچه‌ی رابگەیەنێت، وتەبێژی ئیدارەکەش دەڵیت لەم هەفتەیەدا بڕیاری لەسەر دەدەین.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان سیروان محه‌مه‌د، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: به نوسراو داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەییان کردوە بەهۆی زۆربونی حاڵه‌تەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنورى گەرمیان.
هاوكات له‌باره‌ى زیادبونى حاڵه‌ته‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌وقافى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه بگاته هێڵى سور ئه‌وه مزگه‌وته‌كان داده‌خه‌ین.
سه‌باح محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌وقافى گه‌رمیان له‌میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژێكى تر‌ى رادیۆى ده‌نگدا رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئیمام و خه‌تیبى مزگه‌وته‌كان كۆبونه‌وه‌مان كردوه و به‌هه‌مویمان راگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر بێت و حاڵه‌كه بگاته هێڵی سور و ته‌ندروستى گه‌رمیان پێشنیار بكات به داخستنى مزگه‌وته‌كان دایان ده‌خه‌ین".
له‌باره‌ى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچوۆه وتەبێژی ئێدارەی گەرمیان عه‌باس ئەنوەر، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەم هەفتەیەدا کۆبونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ لیژنەی ڕوبەروبونەوەی کۆرۆنا ئەنجام دەدەین، بۆ بڕیاردان لەباره‌ى راگەیاندنی قەده‌غەی هاتوچۆی نیمچەیی لە سنوری گەرمیاندا.