ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
گەرمیان، له‌ ئۆپراسیۆنێكدا مۆڵگەیەک و تونێلێکی هاتوچۆی داعش له‌ناوبرا

2021/08/17 - 06:50 | 780 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
پاش وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە شەوی رابردو لەئۆپراسیۆنێکدا مۆڵگەیەک و تونێلێکی هاتوچۆی داعشیان لەناوبردوە و دو چەکداری داعش بینراون.
 
محەمەد چەوری ئامر لیوایی  (١٤٤)ی پێشمەرگە بۆ دەنگ نێت وتی: "پاش ئەوەی زانیاری هەواڵگری هەبو سەبارەت بەمانەوەو جوڵەی داعش لەچیاکانی سنوری گوندی (قوین پەڵک)ی نێوان دوز و کفری، شەوی ڕابردو لەئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لەنێوان (هێزی ئاڵتونی پێشمەرگەو هێزی هاوپەیمانان فەرەنسیەکان و یەکەی حەفتایی پێشمەرگە) رۆشتوینەتە شوێنی چەکدارەکان  تونێلێکی هاتوچۆ و  شوێنێکی حەوانەو بڕێکی زۆر  خواردن دەستی بەسەردا گیراوە".
 
دەشڵێت: "دواتر تونێل و شوێنی حەوانەوەکە تەقێنرایەوە".
 
لیوا محەمەد وتیشی: "هەر شەوی رابردو دو چەکداری داعش لەلایەن هێزی فەرەنسیەکانەوە بینران ،بەڵام لەدوریەکی زۆرەوە".
 
باسی لەوەشکرد: "ئۆپراسیۆنەکەی ئێمە لەکاتژمێر (١٠)ی بەیانی کۆتایی پێهاتووە".
 
لیوا محەمەد، وتی: "دوابەدوایی ئێمەش هێزەکانی سوپایی عێراق و لیوایی رەد سەریع و هەواڵگری حەشد لە سنوری خۆیانەوە لەدو قۆڵەوە واتە لەچەمی ئاوە سپی بۆ چەمی زەرگەو لەسەر رێگایی کفریشەوە بۆ چیایی غەرە، ئۆپراسیۆنیکیان دەست پێکرد".
 
جەختی لەوەشکردەوە: "بۆمبێک تەقیوەتەوە بەهێزەکانی عێراقدا و دو کەس بریندار بوە، بەڵام گیانیان لەدەست نەداوە".
 
وتیشی: "هیچ چەکدارێکی داعش لەلایەن ئەوانیشەوە نەبینراوە".
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,461     ژمارەی میوان 502