ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
ئیدارەی گەرمیان: یەکشەمە موچەی نەخۆشخانەی قەڵا دابەش دەکرێت

2021/08/06 - 11:53 | 521 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت: كێشە‌ی مووچە‌ی بەشی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا چارە‌سە‌ر كرا و ئیدارەی گشتی یەکێتی بڕیاری داوە رۆژی یەکشەمە بۆیان خەرجی بکات.
 
عەباس ئەنوەر، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سە‌رپە‌رشتیاری ئیدارە‌ی گە‌رمیان، نوسراوێكی ئاڕاستە‌ی یە‌كێیی نیشتمانیی كوردستان كرد و داوای دابینكردنی مووچە‌ی كارمە‌ندان و خۆبە‌خشانی بەشی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵای كرد، لە‌بە‌رامبە‌ردا ئیدارە‌ی دارایی یە‌كێتی لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی، بڕیاری تە‌رخانكردنی موچەكە‌یانی دا.
 
رونیشیکردوەتەوە: رۆژی یەکشەمە (دوسبەی) موچەکە دابەش دەکرێت.
 
باسی لەوەشکرد: ئە‌م بودجە‌یە‌ی كە‌ داواكراوە‌ بۆ كارمە‌ندانی بەشی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا‌، بۆ ھە‌ر مانگێك ٥٧ ملیۆن دینار تە‌رخان دە‌كرێت.
 
نەخۆشخانەی قەڵا کە بەشێکی سەر بە نەخۆشخانەی گشتی کەلارە و تایبەتە بە پشکنینی کۆرۆنا و گرتنەخۆی نەخۆشانی کۆرۆنا و خێرخوازان دروستیان کردوە، موچەی ستافەکەی لەلایەن یەکێتی نیشتمانیەوە دابین دەکرێت و ماوەی چوار مانگە موچەکە نەدراوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,264     ژمارەی میوان 3242