ده‌نگ نێت
به پێى راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌ت خۆجێى گه‌رمیان كه له‌باره‌ى "
سه‌وزایی له گه‌رمیان و كێشه‌كانى" ئاماده‌كراوه، پسپۆڕێك باس له‌وه‌ده‌كات رێژه‌ى سه‌وزایی گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له گه‌رمیان حساب بكرێت كه‌متر له ٢٪.
عه‌بدولمته‌لب ره‌فعه‌ت، مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕی بوارى به‌ڕێوبردنى ژینگه و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، له راپۆرتى یه‌كه‌ى چاودێریدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: رێژەى سەوزایى لە گەرمیان زۆر کەمترە لە ستاندەرى جیهانى کە دەبێت لە نێوان (١٥-٣٠%) بێت، وتیشی: لە گەرمیاندا سەرەڕاى نەبوونى هاوسەنگى ئاوهەوا و گرفتى شوێنى جوگرافى ناوچەکە کە ده‌كه‌وێته ناوچەى وشک ونیمچەوشکەوە و سه‌رباری وسەرەڕاى کاریگەرى گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا لە سەری، بەڵام تا ئێستا کارى جدى لە سەر بەرزکردنەوەى رێژەى سەوزایى نەکراوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: كه ئەوەى کە تا ئێستا وتا ڕادەیەکى زۆر کەم ئیشى لە سەر کراوە تەنها رێژەى سەوزاییە لە ناوەندى شارەکان، کەچى رێژەى سەوزایى و پۆشاکى روەکى لە دەرەوەى شارەکان بە هیچ شێوەیەک ئیشى لە سەر نەکراوە.
وتی: ئەو رێژەیەى کە دانراوە (١٥-٣٠%) وەکو ستاندەر دەبێت ناوەند ودەرەوەى شار بگرێتەوە بە گشتى، چونکە نەبونى پۆشاکى روەکى لە دەرەوەى شار و لە دەشتاییەکان وادەکات کە زەوى رێژەیەکى زۆر لە تیشکى خۆر هەڵمژێت و رێژەیەکى کەمتر بگەرێنێتەوە بۆ بەرگى هەواویی، بۆیە ئەمە هۆکارى سەرەکییە بۆ بەرزبونەوەى پلەکانى گەرما به‌تایبه‌ت به گه‌رمیان.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ى سه‌وزاى له سه‌نته‌رى قه‌زاكان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: رێژەى سەوزایى لە ناوەندى شارى کفرى ٨.٦% و لە ناوەندى شارى کەلار تەنها ٧.٣%ـه، بەڵام ئەگەر رێژەى سەوزایى لە هەمو گەرمیان حساب بکرێت بە دەرەوەى ناوەندى شارەکانەوە، ئەوە کەمتر دەبێت لە ٢%.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگه به پاڵپشتى رێكخراوى(NED)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامیده‌دات و به‌دواداچون بۆ گرفته‌كانى گه‌رمیان ده‌كات و له‌باره‌یانه‌وه راپۆرتى ورد و بنكۆڵكارى ده‌خاته‌ڕو.