دهنگ نێت
دو مانگی تر سایلۆی گەنمی گەرمیان دهكرێتهوه و ئەمساڵ ھیچ جۆرە گەنمێک لەسایلۆکە وەرناگیرێت ئەمەش بە وتەی وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان.
عەباس ئەنوەر، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: "دو مانگیتر سایلۆی گەنمی گەرمیان دەكرێتهوه و ئەمساڵ ھیچ جۆرە گەنمێک لەسایلۆکە وەرناگیرێت تا تێست دەکرێت و دوای تێستکردنی راستەوخۆ گەنم لەو سایلۆیە داخل دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: ٩٥٪ی کارەکانی سایلۆی گەنمی گەرمیان تەواوبوە کەتوانای وەرگرتنی چل ھەزار تۆن گەنمی ھەیە.
وتیشى:بودجەی تەرخانکراو بۆ سایلۆی گەنم لەگەرمیان لەسەر بودجەی وەبەرھێنانەو ٢٠ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.