ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
حكومه‌تى هه‌رێم ٢٢ پرۆژه‌ له‌ سلێمانى ده‌خاته‌وه‌ كار و گه‌رمیانى تێدا نیه‌

2021/04/28 - 08:21 | 614 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
حكومه‌تى هه‌رێم بڕی 24 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى خه‌رج ده‌كات، به‌ڵام هیچ پرۆژه‌یه‌كى سنورى گه‌رمیانى تێدا نیه‌.
 
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێم، بڕیاریداوه‌ به‌ خه‌رجكردنى بڕی 24 ملیار و 318 ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنى 22 پرۆژه‌ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى.
 
ئه‌و پرۆژانه‌ ده‌كه‌ونه‌ قه‌زاكانى سلێمانى، ده‌ربه‌ندیخان، سه‌یدسادق، شارباژێڕ، دوكان و چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌، به‌ڵام هیچ پرۆژه‌یه‌كى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیانى تێدا نیه‌.
 
به‌پێی راپۆرتێكى پێشوتری یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له‌ سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنى بودجه‌وه‌، 77 پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر كاره‌كانیان راگیراوه‌.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,918     ژمارەی میوان 19