ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
سه‌ربارى ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتیان هیچ ده‌رمانخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر گرانى نرخى ده‌رمان سزانه‌دراوه‌

2021/04/20 - 06:05 | 405 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
ئەگەر چی هاوڵاتیان ناڕەزایی دەردەبڕن لە بەرامبەر جیاوازی نرخی دەرمان لە دەرمانخانەكان، بەرپرسی لیژنەی دەرمانخانە و نۆرینگە ئەهلیەکان دەڵێت: تا ئێستا لەسەر گرانی نرخی دەرمان هیچ دەرمانخانەیەکمان سزانەداوە.
 
پشتیوان کەریم، بەرپرسی لیژنەی دەرمانخانە و نۆرینگە ئەهلیەکان لە قایمقامیەتی کەلار بە رادیۆی دەنگی وت: تا ئێستا لەسەر گرانى نرخى دەرمان هیچ دەرمانخانەیەکمان سزانەداوە، چونکە نرخی دەرمان لە جۆرێکه‌وه‌ بۆ جۆرێکی تر و لە کۆمپانیایه‌كه‌وه‌ بۆ كۆمپانیایه‌كى تر دەگۆڕێت.
 
پشتیوان کەریم، وتیشى: دەبێت هاوڵاتیان خۆیان سكاڵا تۆمار بکەن بۆ ئەوەی ئێمە بەدواداچون بکەین.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,387     ژمارەی میوان 2397