ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوی دەوروبەری گەرمیان: به‌ تەنکەر ئاو بۆ ئەو شوێنانە ده‌به‌ین کە پێویستیانه‌

2021/04/18 - 06:12 | 709 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
دوای ڕاگەیاندنی وشکەساڵی لە لایەن ئیدارەی گەرمیانەوە وتەبیژی ئاوی دەوروبەری گەرمیان ڕایگەیاند دەرخستەیان ئاراستەی وەزارەت کردوە بۆ روبەڕوبونەوی وشکە ساڵی.
 
سالار عه‌زیز، وتەبیژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوی دەوروبەری گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: دەرخستەمان ئاراستەی وەزارەت کردوە و پلانمان بۆ روبەروبونەوی وشکەساڵی ناردوه‌، تا وەڵامی دەرخستەکە دەگەڕێتەوە به‌ تەنکەر ئاو بۆ ئەو شوێنانە  دابین دەکەین کە پێویستیان بە ئاو هەیە".
 
وتیشى: تا ئێستا وه‌زاره‌ت وه‌ڵامى ده‌رخسته‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه‌.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,366     ژمارەی میوان 2482