ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
هیچ مه‌راسیمێك بۆ ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال ئه‌نجام نادرێت

2021/04/13 - 06:04 | 420 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌هۆى زۆربونى حاڵه‌ته‌كانى كۆرۆنا و رێكاره‌ خۆپارێزییه‌كانى حكومه‌ته‌وه‌ لە ٣٣ ساڵه‌ى یادی تاوانى ئەنفالدا هیچ مە راسیمێکی تایبەت لە گەرمیان  بەڕێوەناچێت.
 
جه‌بار عومەر، بەڕێوبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان له‌ گه‌رمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاوشێوەی ساڵانی پێشو مەراسیمی تایبەت بە ٣٣ هه‌مین ساڵیادی تاوانى ئەنفالدا  لەگەرمیان بەڕێوەناچێت.
 
له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى روفاته‌كانى پارێزگاى سه‌ماوه‌ ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا رێکاره‌كانی گەڕاندنەوەی ١٧١ روفاتەکەی سەماوە تەواو نەکراوە و دیار نیه‌ كه‌ى ئه‌و روفاتانه‌ ده‌هێنرێنه‌وه‌ گه‌رمیان.
 

 




Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,185     ژمارەی میوان 239