دەنگ نێت
دوای ٦ رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی مێردمناڵێک لە کەلار دۆزرایەوە.
عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی مێردمناڵەکە لە پشت باخەکانی نێوان رێگای کەلار- ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار دۆزراوەتەوە.
وتیشی: ئەو مێردمناڵە لە ٨ی ئەم مانگە لە ماڵ دەرچوە و بێ سۆراخ بوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: مێردمناڵەکە لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠٤ـە و دانیشتوی کەلارە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و ئێستا ناتوانین وردەکاریی زیاتر بخەینەڕو لەبارەی جۆر و سروشتی روداوەکەوە.