ده‌نگ نێت
ماوه‌ى سێ مانگه موچه‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا له كه‌لار دابه‌شنه‌كراوه، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌هۆى داواكه‌وتنى پاره‌كه‌وه بوه کەله لایه‌ن هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیه‌وه دەدرێت.
له ماوه‌ى پێشودا هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى پێدانى موچه‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنایان له كه‌لار له ئه‌ستۆ گرت، به‌ڵام سێ مانگه موچه‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه دابه‌شنه‌كراوه.
عه‌باس عه‌بدلعه‌زیز، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: پێشتر له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه به‌هۆى رێكخستنه‌وه‌ى كاروبارى ئیدارى خۆیانه‌وه ته‌مویلى پاره‌ى نه‌خۆشخانه‌كه دواده‌كه‌وێت.
وتیشى: له‌م رۆژانه‌دا ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌كه‌ین.