فەرمانی خانەنشین بون بۆ قایمقامی کەلار دەرچو

2025/01/08 - 11:55 | 2717 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی خانەنشین بون بۆ شەهاب ئەحمەد- قایمقامی قەزای کەلار دەرچوە.
 
بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (٦٠١٦) کە لە رێکەوتی ٢٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ دەرچوە، فەرمانی کردوە بە خانەنشین بونی قایمقامی قەزای کەلار- شەهاب ئەحمەد لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە.
 
نوسراوەکە پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە (٤٢١) لە رێکەوتی ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ دەرچوە.
 
شەهاب ئەحمەد لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر بەرکەوتەی بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی قایمقامی قەزای کەلاری وەرگرت، ساڵی رابردو تەمەنی گەیشتە خانەنشینی و بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ساڵێک خزمەتی بۆ درێژکرایەوە.



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,550,471     ژمارەی میوان 2391