ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌باره‌ى هێنانى سه‌وزه‌ی ژه‌هراویی په‌ره‌ده‌سێنێت
2025/01/07 - 01:31
|
3682
جار بینراوە
دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نوس: دڵشاد ئه‌نوه‌ر دۆسیه‌ى هاتنى سه‌وزه‌ى ژه‌هراوی بۆ گه‌رمیان ئاشكرا كرد، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌وباره‌وه زیاتر بون.
رۆژنامه‌نوس دڵشاد ئه‌نوه‌ر، له پۆستێكیدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاشكراى كرد "(له‌م رۆژانه‌دا) دەیان تۆنی پەتاتە، کولەکە و خەیار داخلی هەرێم کراوە و هەر هەموی (ماده‌ى) نایترەیتی زۆر لە ستاندارد بەرزتر بوە و لە عەلوەی کەلار پشكنینیان بۆ کراوە، واتە ئەم بەرهەمانە ئەوانەن کە مرۆڤ توشی سەرەتان (شیرپه‌نجه) دەکەن".
به‌دواى ئه‌ودا ناڕه‌زایه‌تى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه هاته ئاراوه، پارله‌مانتار: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له پۆستێكدا ئاماژه‌ى به‌و مه‌ترسیه كرد و وتى: "ئەو قاچاخیەی یەکێتی دەستی پێکردوە لە گەرمیان، تەنیا دزی نیە، پەتاتەو کولەکەو خەیاری پڕ نیترات بەقاچاخ دەهێنن كه هۆکاری شێرپەنجەیە".
هاوكات رۆژنامه‌نوس ئه‌یاد محه‌مه‌د له ڤیدیۆیه‌كدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌شێوه‌ى قاچاخ و به ته‌نسیق باره‌كانیان هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێن و پشكنینیان بۆ ناكرێت.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌تى یه‌كه‌مى، دوێنێ رۆنامه‌نوس دڵشاد ئه‌نوه‌ر ئاشكراى كرد كه جوڵە لەناو دەزگای دادوەریدا ده‌ستپێكردوه بۆ کردنەوەی دۆسیە لەسەر پرسه‌كه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه روى ده‌میش له یه‌كێتى نیشتمانى ده‌كات وه‌كو فه‌رمانڕه‌واى ئه‌م سنوره و ده‌ڵێت: "ئەوانەی لە پشت هێنانی باری تەنسیق و باری هاوردەکراو و پارە خواردنەوەن، چەند کەس و بەرپرسێکن، تۆ بڵێی یەکێتی لەم دەڤەرە، ئەم چەند کەسەی لەهەمو کۆمەڵگا لا گرنگتر بێت؟! رۆژانی داهاتو وەڵام وەردەگرین".
|