دەنگ نێت
به‌پێى وته‌ى هه‌ندێك له هاوڵاتیان ڤۆڵتیه‌ى كاره‌باى نیشتیمانى له سنوری ناحیەی کۆکس لە گەرمیان نزم بوه‌ته‌وه بۆ خوار ١٦٠ ڤۆڵتییە، به‌ڕێوبه‌رى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى زۆرى لۆده له‌سه‌رى.
بەپێی وتەی چەند هاوڵاتییەک پاڵپشت بەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بۆ رادیۆی دەنگیان ناردوە، دەریدەخات ڤۆڵتییەی کارەبای نیشتمانی‌یان بۆ خوار ١٦٠ ڤۆڵتییە دابەزیوە، بەوتەی خۆشیان هەندێک کات دێتە خوار ١٥٠ ڤۆڵتییەش.
لەمبارەیەوە، حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكارى نزمه ڤۆڵتیه‌ی كاره‌باى ناحیەی کۆکس، ئه‌و وێستگه کارەبا ١٠ مێگاواتییەیە كه هه‌مانه له ناحیەکەدا.
ده‌شڵێت: له هه‌مان كاتدا هاوڵاتیان کارەبا زۆر به‌كارده‌هێنن به‌تایبه‌ت بۆیله‌ر و هیته‌ر کە هۆكارن بۆ نزمبونه‌وه‌ى ڤۆڵتیه، لەکاتێکدا له‌و سنوره پێوه‌رى زیره‌ك دانه‌نراوه و هاوڵاتیان بە فولی كاره‌با به‌كارده‌هێنن.
باسى له‌وه‌شكرد: ته‌نانه‌ت ته‌واوى ئه‌و كارگانه‌ى كه له‌و سنوره‌ن هه‌مویمان لاداوه له‌سه‌ر ئەو وێستگەیە بۆ ئه‌وه‌ى گرفت بۆ ماڵان دروست نه‌بێت.
دەربارەی ئەوەی چاره‌سه‌ر بۆ ئەم کێشەیە چیه؟ به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: ته‌نها چاره‌سه‌ر گۆڕینى ئه‌و وێستگه‌یه‌یە، له پلانى ئه‌مساڵماندا یه‌كه‌م كارمان گۆڕینى ئه‌و وێستگه‌یه‌یە بۆ وێستگه‌یه‌كى مۆبایلى ٤٥ مێگاواتى.