دەنگ نێت
سەرپەرشتیاری پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى فه‌رمانبه‌ران "سەگرمە" له كه‌لار ئاشکرای دەکات کێشەی سەرەکیان نەدانی قیستە لەلایەن بەشدارانەوە، دەشڵێت: قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە نزیکەی ٥٠٪ـی کارەکانی ته‌واو بوه.
حه‌سه‌ن قادر، سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى فه‌رمانبه‌ران له قه‌زاى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: كاركردن له پرۆژه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامى هه‌یه و كارى باشى تێداكراوه له قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆژه‌كه كه هه‌یكه‌لینه و ژماره‌یان ١٥٠٠ یه‌كه كه دراوه به فه‌رمانبه‌ر. هه‌موى ته‌واو بوه له قۆناغى ئاو و كاره‌با و دكتین.
وتیشى: هاوكات به‌شێكى تر‌ى پرۆژه‌كه خانوه دو نهۆمیه‌كانه كه فه‌رمانبه‌ر نه‌یانویست به‌وه‌ى كه ناتوانن قیسته‌كان بده‌ن هه‌ڵمان گرتوه‌ته‌وه بۆ خۆمان ئه‌میش به هه‌مان شێوه ١٦٦١ هه‌یكه‌لینه ١٦٥٠ یه‌كه‌ى ته‌واو بوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى كه روبه‌ڕوى ئێمه بوه‌ته‌وه گرفتى داراییه له‌گه‌ڵ زۆرى پرۆژه كه وایكردوه قیست نه‌درێت ئه‌مه‌ش وایكردوه كێشه‌بێت بۆ ئێمه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش تاوه‌كو ئێستا كه‌سێكمان روبه‌ڕوى دادگا نه‌كردوه له كاتێكدا فه‌رمانبه‌رى واهه‌یه كه ده‌بێت قیستى شەشەم بدات كه‌چى قیستى سێیەمی نه‌داوه.
باسى له‌وه‌شكرد: به كۆى گشتى پرۆژه‌كه و قۆناغى یه‌كه‌مى نزیكه‌ى ٥٠٪ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه.