لێدوانی بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
2024/12/03 - 01:43
|
762
جار بینراوە
دەنگ نێت
دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەتەوە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستی بەسەردا دەگیرێت، بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیان لەوبارەیەوە رونکردنەوە دەدات
عەمید: محسن مەنسور، بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هیج بڕیارێکی فەرمی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا بۆمان نەهاتوە، هەر بڕیارێکی لەوشێوەیەش هات رایدەگەیەنین.
لەبارەی چارەسەری کێشەی ئەو ئۆتۆمبیلانەوە، عەمید محسن وتی: بەشێک دەڵێن پێویستە ئۆتۆمبێلەکان لەناو شار بەکاربهێنن و بەشێکیش دەڵێن دەبێت ببرێنە دەرەوەی شار و بەکارنەهێنرێن.
|