دەنگ نێت
دوای ئەوەی ژمارەیەک بەرپرسی گۆڕان لە گەرمیان رایانگەیاند دەست لە پۆستەکانیان دەکێشنەوە، لەنێو کادیرانی یەکێتی دا جموجۆڵ دروستبوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە پێرێوە کە هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک بەڕێوبەری حکومیی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاوبوەتەوە، ژمارەیەک کادیری یەکێتی نیشتمانی کەتونەتە جموجۆڵ و پێشکەشکردنی داواکاریی بەمەبەستی وەرگرتنی ئەو پۆستانە.
تائێستا لەکۆی ٩ پۆستی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، پێنجیان بەفەرمی رایانگەیاندوە کە دەستبەرداری پۆستەکانیان دەبن، چواری دیکەشیان هیچ هەڵوێستێکیان نەنواندوە.
پێرێ (١٠/ ١٠/ ٢٠٢٤)، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کشانەوەی حزبەکەیانی لە پۆستەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی سلێمانی راگەیاند.