بۆ ئه‌مساڵى خوێندن زانكۆى گه‌رمیان مامۆستاى وانه‌بێژ وه‌رناگرێت

2024/09/29 - 07:39 | 529 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بۆ ئه‌مساڵى خوێندن زانكۆى گه‌رمیان ئاماده‌ نیه‌ مامۆستاى وانه‌بێژ بۆ زانكۆكه‌ وەربگرێت، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى گرفتى داراییه‌.
 
ده‌شتى عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى راگه‌یاندنى زانكۆى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌ دواین كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى زانكۆماندا بڕیاردراوه‌ بۆ ئه‌مساڵى خوێندن هیچ مامۆستایه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ به‌مه‌به‌ستى وانه‌بێژى نه‌هێنرێته‌ زانكۆ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاردراوه‌ پشت به‌ ستافى ناخۆى زانكۆكه‌ ببه‌سترێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ وانه‌كان.
 
ده‌شڵێت: هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ زانكۆمان گرفتى دارایی هه‌یه‌ كه‌ داهاتمان دیاریكراوه‌ و ناتوانرێت كرێى وانه‌بێژى بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ دابین بكات، بۆیه‌ ناچارین پشت به‌ ستافى خۆمان ببە‌ستین.
 
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌: رەنگە تەنها هه‌ندێك پسپۆڕیی نه‌بێت كه‌ ده‌گمه‌نن و زانكۆمان پێویستى پێى ده‌بێت بە وانەبێژیی وەربگیرێن.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,091,626     ژمارەی میوان 1105