له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى كه‌سێك له‌كه‌لار ده‌ستگیر ده‌كرێت

2024/09/16 - 11:21 | 1752 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
په‌یوه‌ندیدار به‌ سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگی- سه‌رۆكى لیستی به‌ره‌ى گه‌ل بۆ گه‌رمیان، له‌كه‌لار كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خێزانى كه‌سه‌كه‌.
 
به‌ڵێن به‌رزان، كه‌ پیشه‌ى زه‌ڕه‌نگه‌ره‌ له‌ كه‌لار، شه‌وى رابردو له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ له‌ كه‌لار ده‌ستگیر كراوه‌. به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خێزانه‌كه‌ى كه‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێت، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى په‌یوه‌ندیی هه‌بوه‌ به‌ سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى- سه‌رۆكى لیستی به‌ره‌ى گه‌ل، به‌وپێیه‌ى كه‌سه‌كه‌ هه‌واداری ئه‌و لیسته‌یه‌.
 
رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان، په‌یوه‌ندی به‌ وته‌بێژی ده‌زگاى ئاسایشی هه‌رێم و لێپرسراوى راگه‌یاندنی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه‌.
 
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كه‌ى خێزانى كه‌سه‌ ده‌ستگیر كراوه‌كه‌، كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كوڕه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌یاندا قسه‌یان كردوه‌ و وه‌كخۆی وتى: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئازاد بكرێت.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,091,917     ژمارەی میوان 1396