بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان: هەتا ٦ ساڵى تر مۆڵه‌ت به‌ هیچ پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبون نادەین

2024/02/29 - 01:42 | 150 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
به‌ڕێوبه‌رى گشتی وەبه‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاوه‌كو ساڵى ٢٠٣٠ هیچ داواكارییه‌كى پرۆژه‌ نیشته‌جێبون له‌ سنوره‌كه‌ وه‌رناگرین، چونكه‌ ئه‌و‌ پرۆژانەی کە دروستکراون هەتا ئەوکاتە بەشی ناوچەکە دەکات.
 
هونه‌ر مه‌حمود، بە رادیۆى ده‌نگی وت: له‌مساڵدا پلانمان هه‌یه‌ هیچ داواكارییه‌كى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون وه‌رنه‌گرین، چونكه‌ ئەو ٢٥ پرۆژەیەی کە لەئێستادا دروستدەکرێن، بۆ سنورەکە کافییە.
 
رونیکردەوە: به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى به‌رده‌ستمانه‌  ژمارەی دانیشتوانی کەلار ٤٠٠ هەزار کەسە و رێژه‌ى زیادكردنى دانیشتوانیش ساڵانه‌ ٢ بۆ ٣٪ـە‌، بەمپێیەش تاوه‌كو ئه‌و ٢٥ پرۆژەیە هەمویان تەواو دەبن، ئه‌وه‌ ١٢٠ هه‌زار كه‌س لە سنورەکە زیاد ده‌كەن کە دەکاتە ٢٥ هه‌زار خێزان.
 
وتیشی: لەم سۆنگەیەشەوە‌ تاوه‌كو ساڵى ٢٠٢٩ بۆ ٢٠٣٠ هیچ مۆڵه‌تێك به‌ پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون ناده‌ین، چونکە ناوچەکە پێویستیی پێنابێت.
 
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌: له‌برى پرۆژەی دروستکردنی یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون، ئه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ پرۆژه‌كانى تر ده‌ده‌ین له‌ سێكته‌ره‌كانى وه‌ك: پیشه‌سازیی و گه‌شتیاریی و كشتوكاڵیی، بۆیه‌ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى كه دێنه‌ ئێره‌، ئه‌و پرۆژانه‌یان دەخەینەبەردەست كه‌ له‌و بوارانه‌دان.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,687,985     ژمارەی میوان 618