دەنگ نێت
بۆماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه بە فەرمانی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌كارهێنانى ده‌رزى "تێكه‌ڵه" له ده‌رمانخانه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و ده‌رزیه به‌كارئه‌هێنرێت له هه‌ندێك له ده‌رمانخانه‌كانى كه‌لار، قایمقامیه‌تی كه‌لاریش ده‌ڵێت: پێویسته هاوڵاتیان هاوكارمان بن له پێدانى زانیارى بۆ ئه‌وه‌ى ئیجرائات بكه‌ین.
وەزارەتی تەندروستی بە نوسراوێک لە مانگی تەموزی ٢٠٢٢، بەکارهێنانی دەرزی "تێکەڵە"ـی قەدەغەکرد، لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستییش لە نوسراوێکدا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ کە ئاراستەی دەرمانخانەکانی سنورەکەی کردوە، جەخت لە قەدەغەبونی دەرزی "تێکەڵە" دەکاتەوە کە نابێت لە نەخۆش بدرێت بەهۆی ئەو "کاریگەرییە دورمەودا خراپەی بۆ سەر گورچیلە و ئەندامەکانی تری جەستە دەیبێت".
سەرباری ئەمەش، هێشتا دەرزییەکە بەکاردەهێنرێت.
لەمبارەیەوە، هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌به‌رده‌وامى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌ت به‌دواداچون ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
وتیشى: پێویسته هاوڵاتیان زانیاریمان پێبده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، چونكه به‌كارهێنانى ده‌رزیی بابه‌تێكى تایبه‌ته، پێویسته هاوڵاتیان خۆیان هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ى ئیجرائات بكه‌ین.
دەرزی "تێکەڵە"، بریتییە لە تێکەڵکردنی ھەردو ئەمپوڵی دەرمانی 'ڤۆڵتارین و دیکادرۆن' لە یەک شرینقە 'سرنج' دا و بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی بەتایبەتی هەڵامەت و هەوکردن و گەشەنگبونی ماسولکەکان بەکاردێت.