ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
دانیشتوانی گوندی پەروێزخان هەڕەشەی پەنابردنەبەر دادگای فیدراڵی و وەستاندنی جوڵەی بازرگانی مەرزەکە دە

2023/11/21 - 09:28 | 506 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دانیشتوانی گوندی پەروێزخان دژ بە بردنی زەویەکانیان و بەکارهێنانی بۆ دەروازەی پەروێزخان ناڕەزایەتی دەردەبڕن، نوێنەرێکیشیان دەڵێت: ژینگە و ژیانی گوندەکەمان تێکچوە و ئەنفالێکی تر کراوین، ئەگەر بەدەممانەوە نەیەن سکاڵا دەبەینە بەر دادگای فیدراڵی و جوڵەی دەروازەکە رادەگرین.
 
خالید حەمید، نوێنەری دانیشتوانی گوندی پەروێزخان لە ناحیەی قۆرەتوـی ئیدارەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: پێشتر بەسەدان دۆنم زەویمان براوە و دراوە بە مەرزەکە "دەروازەی" پەروێزخان، بەرنامەش هەیە دوبارە بەناوی فراوانکردنی مەرزەکەوە ٤۰۰ دۆنم زەویمان لێببرێت.
 
وتیشی: ژینگەی گوندەکەمان تێکچوەو ژیانی تێدا نەماوە، هیچ حسابێکیش بۆ خەڵکی گوندەکەمان ناکرێت، لەبەرامبەریشدا مەرزی پەروێزخان داهاتەکەی بۆ خەڵکێکی ترە ئایا حیزبە یان شەخسە هەرچیە، بەڵام بۆ خەڵکی گوندەکەمان بوەتە مایەی کاولکاری و زەرەروزیان.
 
ئەو نوێنەرە ئاماژەی بەوەکرد لە رابردودا بێدەنگ بون، بەڵام لەمەودوا چیتر بێدەنگ نابن ، وەکخۆی دەڵێت: "ئێمە لێرەوە دەڵێین ستۆپ".
 
هۆشدارییشیدا لەوەی ئەو داواکاریانەی هەیانە جێبەجێ نەکرێت، جموجوڵی بازرگانی لە مەرزەکە رادەگرن.
 
لەبارەی داواکارییەکانیشیانەوە، رونیکردەوە: ئەو زەویانەی براوە قەرەبومان بۆ بکرێتەوە، گوندەکەمان بەکەڵکی ژیان نایە، چل بۆ پەنجا ماڵی تێدایە، ئەبێت بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەبێت ئێمە وەک خەڵکی ئەم گوندە پشکمان هەبێت لە داهاتی ئەم مەرزە، چی لەروی دامەزراندن، چ لەروی ئەو شتانەی لە ناو مەرزەکەن وەک گەراج و چێشتخانە و بەنزینخانە یان داهاتی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کەرۆژانە لێیان وەردەگیرێت.
 
باسی لەوەشکرد: "رێگای تریش هەیە تاقی بکەینەوە، بەڵام پێمان خۆشە حکومەتی خۆمان بۆمان چارەسەر بکات، نەک سکاڵا ببەینە بەر دادگای فیدراڵی".
 



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,944,822     ژمارەی میوان 1109