دەنگ نێت
خاوه‌نكاره‌كان له گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له كاتى خۆیدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه بۆیان دیاریكراوه بۆ دەستەبەری (ضمان)ـی کرێکارەکانیان نەیدەن، ئەوا زیاده‌ى ده‌چێته سه‌ر.
ئارام ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى بازاڕى سۆران لە کەلار، له لێدوانێكیدا بۆ یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیانى سەر بە رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مانگانه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه به‌پێى یاسا دیاریكراوه وەکو زەمانی کرێکارەکانمان راده‌ست نه‌كه‌ین، ئه‌وه زیاده‌ى ده‌چێته سه‌ر.
له به‌رامبه‌ردا، هێمن جه‌مال جه‌بار، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ كرێكارانى گه‌رمیان، ده‌ڵێت: به‌پێى یاساى خانه‌نشینى و ده‌سته‌به‌رى به ژماره 39ـى ساڵى 1971 و هه‌مواركراوى ژماره 4ـى ساڵى 2012، هه‌ر خاوه‌نكارێك دوا بكه‌وێت له دانى پاره‌ى ده‌سته‌به‌رى بۆ هه‌ر مانگێك، %2 سزاى ده‌چێته سه‌ر، بۆ نمونه مانگى 1 %2ـه و بۆ مانگى 2 ده‌بێت به %4.
وتیشى: ئه‌و شوێنكارانه‌ى پابه‌ند نابن به دانى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه بۆیان دیاریكراوه وه‌ك ده‌سته‌به‌ریى، ئه‌وه 1 بۆ 2 جار ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ ده‌نێرین و بۆ جارى سێیه‌م ده‌درێنه دادگا.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستادا 18 دۆسیه‌مان هه‌یه له دادگا.
بەپێی یاساکە، هەمو شوێنکارێک دەبێت دەستەبەری کۆمەڵایەتی (ضمان) بۆ کرێکارانەکانی بکات، کە بڕەکەی 17%ـە لە کۆی موچەی کرێکارەکە، کە %12ـى ئەو 17%ـە خاوه‌نكارەکە ده‌یدات و %5ـى كرێكارەکە دەیدات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كرێكارێك موچه‌ى مانگانەی 350 هه‌زار بێت، ئه‌و له %17یه كه وەک دەستەبەریی وه‌رده‌گیرێت ئه‌كاته 59 هه‌زار دینار، له‌و بڕه پاره‌یه كرێكارەکە ته‌نها 17 هه‌زار و 500 دینار ده‌دات ئه‌وه‌كه‌ى دیكه‌ى خاوه‌نكارەکەی ده‌یدات.
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتێکی تێروتەسەلی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان لەبارەی پرسی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی گەرمیان،
کلیک بکە.