ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
ژن و پیاوێک لە کەلار ٣ مناڵی خۆیان دەفرۆشن

2023/11/12 - 03:14 | 724 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لە کەلار دو هاوسەر دەستگیر دەکرێن کە ٣ لە مناڵەکانیان فرۆشتوە، هەردوکیشیان کوردن و دانیشتوی سنورەکەن.
 
مقەدەم: شاخەوان محەمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی تاوان لە رێکخراوەکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هاوڵاتییەک سکاڵای لەلا تۆمارکردین و باسی لەوەکرد مناڵێکی کڕیوە لەماڵێک بە ملیۆنێک دینار، پاش ماوەیەک ماڵەکە مناڵەکەیان بردوەتەوە، ئێمەش پەیوەندیمان بەدادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار کرد و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ ئەو خێزانە دەرکرد کە مناڵەکەیان فرۆشتوە. 
 
وتیشی: دو هاوسەرەکە هەر ئەو رۆژە دەستگیرکران و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کە مناڵەکەیان لەم خێزانە وەرگرتۆتەوە، جارێکی تر فرۆشتویانەتەوە، جگەلەوەش پێشتر دو مناڵی تریان فرۆشتوە.
 
باسی لەوەشکرد؛ ئەوکەسانەی کە مناڵەکانیان لەم دو هاوسەرە کڕیوە، مناڵیان نابێ و تەنها بۆ بەخێوکردن کڕیویانن، بۆیە سزا نادرێن، بەڵام ئەگەر بۆ سواڵپێکردن و ئیشپێکردن بیانکڕن، ئەوە سزای یاسایی دەدرێن.
 
بەوتەی مقەدەم شاخەوان، لە لێکۆڵینەوەدا دایک و باوکەکە وتویانە لەبەر کەمدەرامەتی و نەبونیی، مناڵەکانیان فرۆشتوە، لەئێستاشدا لەلێکۆڵینەوەدان و لەدادگای تایبەتمەند سزاکەیان دیاریدەکرێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد؛ دو هاوسەرەکە کوردن و دانیشتوی ناحیەی رزگاری سەر بە کەلارن، سێ مناڵیان فرۆشتوە کەهەریەکێکیان تەمەنیان لەنێوان  3 مانگ، 11 مانگ و ساڵدا بوە.



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,944,955     ژمارەی میوان 109