ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
ئەکوا پارکێک لە کەلار دروستدەکرێت

2023/11/12 - 04:24 | 523 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئەکواپارکێک لە بەرزاییەکانی بەردەسور لە قەزای کەلار دروست دەکرێت لەسەر روبەری ٧٠ دۆنم زەوی، بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیانیش دەڵێت: زەوی بۆ پرۆژەکە تەرخان کراوە و لە رێکاری وەرگرتنی مۆڵەتدایە.
 
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: ئەو پرۆژەیە لە بەرزایەکانی بەردەسور دروست دەکرێت بەرامبەر بە زانکۆی گەرمیان و پرۆژەیەکی تێکەڵە لە گەشتیاری و نیشتەجێبون.
 
وتیشی: بەشێکی پرۆژەکە دەکرێت بە ئەکواپارک "پارکی ئاویی/ مەلەوانگە" بە کۆی بەشەکانیەوە، بەشێکی دیکەشی دەکرێت بە ریستورانت و کۆشک و هۆتێلێکی ٥ ئەستێرەیی، هاوکات بەشێکیشی ئەکرێت بە نیشتەجێبون کە خۆی لە ١٠٠ خانو دەبینێتەوە.
 
دەشڵێت: گوژمەی پرۆژەکە بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی خۆی ٢٠ بۆ ٣٠ ملیۆن دۆلار خۆی دەبینێتەوە، چونکە تاوەکو ئێستا دیزانی پرۆژەکە پەسەند نەکراوە بە تەواویی.
 
هێمای بۆ ئەوەشکرد: پرۆژەکە زەوی بۆ تەرخانکراوە و لە رێکاری وەرگرتنی مۆڵەت دایە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتودا دەست بە ئەنجامدانی کارەکانی بکات، هاوکات پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای بەرزایەکانی هەڵەبجەوە جێبەجێ دەکرێت.



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,944,854     ژمارەی میوان 8