دەنگ نێت
رێژەی سەوزایی لە قەزای کفری نزیکەی ٨٪ـە، سەرۆکی شارەوانی شارەکەش باس لەوە دەکات کە لەپلانیاندایە تا ساڵی داهاتو بە رێژەی ٢٪ زیادی بکەن.
بەپێی ئامارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری، رێژەی سەوزایی پارساڵ لە قەزاکەدا ٨.٣٪ بوە، بەڵام ئەمساڵ گەشتوەتە ٨.٧٪.
عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی کفری، بەرادیۆی دەنگی وت: لە پلانماندایە تا ساڵی ئایندە رێژەکە بگەیەنین بە ١٠٪، ئەویش بە فراوانکردنی رێژەی سەوزایی لەناو شاردا لەڕێگەی نەمام چاندنەوە، هەروەها لەگەڵ رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانیشدا قسەمان کردوە بۆ دابینکردنی سەرچاوەی ئاو بۆ ژمارەیەک باخچە و روبەری سەوزایی.