ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
نیوەی کارەکانی وێستگه‌ی کارەباکەی کەلاردا تەواو بوە

2023/11/06 - 09:00 | 283 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لە ئێستادا زیاتر لە نیوەی کارەکانی  وێستگه‌ی (132kv)ـی کارەبای کەلار تەواوکراوە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانی دەڵێت: پرۆژەکە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتو تەواو دەبێت.
 
وێستگه‌ی (132kv) کارەبا کە توانای کارکردنی نزیکەی 189 مێگاوات کارەبایە، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دروستدەکرێت به‌بڕی زیاتر لە 18 ملیار دینار.
 
ئالان ئەرکان- وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: زیاتر لە ٥٠٪ـی کارەکانی وێستگەکە تەواوبوە و بەبەردەوامی کاری تێدا دەکرێت، بڕیاریش وایە لە ناوەڕاستی ساڵی ئایندەدا تەواو بکرێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد؛ تەواوکردن و خستنەکاری وێستگەکە، وادەکات کێشەی دابەشکردنی کارەبا لە کەلاردا نەمێنێت.
 
پێشتر بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ئاماژەی بەوەدابو کە وێستگە نوێیەکە کارەبای هەمو پرۆژە نیشتەجێبونە تازەکانی شارەکەی دەخرێتەسەر.



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,944,867     ژمارەی میوان 21