ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لە ٩ مانگدا ٢٧ هاوڵاتی گەرمیان بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

2023/10/18 - 01:14 | 351 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لە ماوەی ٩ مانگی رابردوی ئەمساڵدا ٢٧ هاوڵاتی بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، زۆربەی روداوەکانیش لە کەلار بون.
 
سامان ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە ماوەی ٩ مانگی رابردوی ئەمساڵدا ٣٤٠ روداوی جۆراوجۆر رویانداوە، بەو هۆیشەوە ٢٧ هاوڵاتی لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەست داوە و ٤٦٠ کەسیش برینداربون.
 
هێمای بۆ ئەوەشکرد: زۆرترین روداوەکان لە نێو سەنتەری قەزای کەلار و رێگەی کەلار-کفری رویانداوە.



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,944,942     ژمارەی میوان 96