دەنگ نێت
بەرپرسی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لەمافی کرێنشینان ئاشکرای دەکات ئەمساڵ ٨٦٤ کەس وەکو کرێنشین لەلایان تۆمارکراوە، پێشیوایە رێژەی کرێنشینان لەوە زیاترە، بەڵام ناسنامەیان دەرنەکردوە.
ساڵی پار ٦ هەزار کرێنشینی تۆمارکراوە لەسنوری ئیدارەی گەرمیاندا هەبون، بەڵام و ئەمساڵ رێژەکە کەمیکردوە بۆ ٨٦٤ کەس.
سەیوان کەریم، لێپرسراوی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لەمافی کرێنشینان، بەرادیۆی دەنگی وت: لەمانگی ٣ـی ئەمساڵەوە، ژمارەی ئەوکەسانەی کە ناسنامەی کرێنشینیان دەرکردوە لەلامان، نزیکەی ٨٦٤ کەسن.
پێیشیوایە ژمارەی کرێنشینان لە گەرمیان زۆر زیاترە لەو رێژەیە، هەربۆیە دەڵێت: داوا لە کرێنشینان دەکەین بێن بەدەم نوێکردنەوەی ناسنامەکانیانەوە، بۆ دیاریکردنی ئاماری تەواوەتیان.