دەنگ نێت
بۆماوه‌ى مانگێكه به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى موچه‌كانیانه‌وه له سه‌نته‌رى تیشك له كه‌لار دەوامی به‌یانیان بایكۆته و ئێواران ده‌وام ده‌كرێت، لێپرسراوى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش زیانى زۆرى به ئێمە و هاوڵاتیانیش گه‌یاندوه، به‌جۆرێك سەروی 25 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت.
كاروان محه‌مه‌د، لێپرسراوى کارگێڕیی سه‌نته‌رى تیشك له كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له به‌شى به‌یانیان بایكۆت كراوه بۆ ماوه‌ى مانگێكه بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، به‌ڵام له به‌شى ئێواران ده‌وام ده‌كرێت، چونكه موچه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانى كه له ئێواران ده‌وام ده‌كه‌ن له‌سه‌ر داهاتى به‌شه‌كه‌یه بۆیه بایكۆت نه‌كراوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌هه‌مو سه‌نته‌ره‌كه‌وه له به‌یانیان رۆژانه نزیكه‌ى 150 نه‌خۆشمان ده‌بینى، به‌داخستى به‌شى به‌یانیان زیانێكى زۆر به‌ر هاوڵاتیان كه‌وتوه، چونكه ئه‌شیعه‌یه‌كى MRI له‌لاى ئێمه به 20 هه‌زاره كه‌چى له ده‌ره‌وه به 75 هه‌زاره، سیتى سكانێك له‌لای ئێمه به 15 هه‌زاره له ده‌ره‌وه به 50 بۆ 130 هه‌زاره، هاوكات ئه‌شیعه‌یه‌كى ره‌ش و سپى له‌لاى ئێمه به 1 هه‌زار له ده‌ره‌وه به 10 هه‌زاره، سۆنارێك له‌لاى ئێمه به 1500 دیناره له ده‌ره‌وه به 15 هه‌زاره.
وتیشى: ئه‌گه‌ر وه‌ك زیان سه‌یرى بكه‌ین بۆ حكومه‌تیش له‌و ماوه‌یه‌دا سەروی 25 ملیۆن دینار داهات زیان به‌ر خەڵک و حكومه‌ت كه‌وتوه.