ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
جوتیارانی گه‌رمیان 4 ملیار دینار پاره‌ى كاره‌با قه‌رزران

2023/10/02 - 07:38 | 216 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
له‌ سنورى گه‌رمیان جوتیاران بڕى زیاتر له‌ 4 ملیار دینار پاره‌ى كاره‌باى كشتوكاڵى قه‌رزارن، ئه‌مه‌ش به‌پێى نوسراوێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان.
 
به‌پێى خشتەیەک كه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان ئاماده‌ى كردوه‌ و کۆپی لای رادیۆی دەنگە، تێدا هاتوه‌: له‌ سنورى گه‌رمیان 1 هه‌زار و 967 هاوبه‌شى كاره‌باى كشتوكاڵى بونى هه‌یه‌.
 
به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ بۆ مانگى هه‌شت (ئابی ئەمساڵ) و مانگه‌كانى پێشترى، بڕى پاره‌ى وه‌رگیراو له‌ هاوڵاتیان كه‌ كاره‌باى كشتوكاڵیان هه‌یه‌ وه‌ك داهات بریتیه‌ له‌ 16 ملیۆن و 608 هه‌زار دینار.
 
ئەوەشی خستوەتەڕو؛ بە گشتیی بڕى پاره‌ى ماوه‌ وه‌كو قه‌رز له‌لاى جوتیاران کە خاوەنی زه‌وى كشتوكاڵى و پرۆژه‌ى كشتوكاڵیان هەیە، بریتییه‌ له‌ 4 ملیار و ‌ 665 ملیۆن دینار.
 



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,940,547     ژمارەی میوان 1538