کارەبای بازاڕی کەلار دەکرێتە ۲٤ کاتژمێریی
2023/09/14 - 01:19
|
170
جار بینراوە
دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان باس لەوەدەکات کە بەرنامەیان هەیە مۆلیدە ئەهلیەکان لە بازاڕی کەلاردا نەهێڵن و کارەبای نیشتیمانی بکەن بە ۲٤ کاتژمێریی.
حازم کەریم، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هەرکات پێوەری زیرەک بۆ هەمو بازاڕ دابنرێت، بەرنامەی ئەوەمان هەیە کارەبای بازاڕی کەلار بکەینە بەردەوامی و مۆلیدە ئەهلیەکانی تێدا لابەین، ئەوەش هاوشێوەی بازاڕی سلێمانی کە مۆلیدەی تێدا نەماوە و کارەبا بوە بەردەوام.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، رێژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە سنوری گەرمیان گهشتوهته ٨٤٪، پێشتریش وتەبێژەکەیان باسی لەوە کردبو پێوەرەکە كاریگهری هەبوە لە زیادبونی رێژەی پێدانی کارەبا.
|