ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
کێشەی کاسبکارانی عەلوەی کەلار "بەشێوەیەکی کاتیی" چارەسەردەکرێت

2023/09/12 - 07:07 | 231 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
کێشەی کاسبکارانی عەلوەی کەلار بەشێوەیەکی کاتیی چارەسەرکراوە، نوێنەری کاسبکاران دەڵێت: هێشتا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان ماونەتەوە، نوێنەری کۆمپانیاکەش دەڵێت: بۆ چارەسەری تەواوەتیی، لیژنەیەک لە وەبەرهێنان پێکهاتوە.
 
کاسبکارانی عەلوەی کەلار کە ژمارەیان 116 دوکاندارە، لەماوەکانی پێشودا گردبونەوەیان ئەنجامدا دژی زیادکردنی باج و هەروەها داوای دیاریکردنی خاوەندارێتی عەلوەکەیان دەکرد، بەمهۆیەشەوە زۆرێکیان هاتنە دەرەوەی عەلوەکە.
 
کامەران فەیزوڵڵا، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی کەلار بۆ رادیۆی دەنگ وتی:  لەئێستادا بەشێوەیەکی کاتی کێشەکە چارەسەرکراوە، بازگەکەی کۆمپانیای سەبەج بڕیارە لاببرێت، هەروەها خاوەن قاتعەکانیش دوێنێ گەڕاونەتەوە دوکانەکانی خۆیان، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی تائێستا هەمو داواکاریەکانمان وەکو خۆی ماونەتەوە.
 
لەبەرامبەریشیدا، دیار عەزیز، بەڕێوبەری عەلوەی کەلار لەلایەن کۆمپانیای سەبەجەوە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تائێستا کێشەکان یەکلانەبونەتەوە، لیژنەیەک لە وەبەرهێنان پێکهێنراوە بۆ یەکلابونەوەی پارەی خزمەتگوزاری، بڕیارە هەفتەی داهاتو بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت، پێمان وتراوە تا ئەوکاتە پارەی خزمەتگوزاری وەرناگیرێت لە کاسبکاران.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,905,779     ژمارەی میوان 132