کاسبکارانی گه‌رمیان زیاتر له‌ 10 ملیار پاره‌ى كاره‌باى نیشتمانی قه‌رزارن

2023/09/12 - 01:10 | 153 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
له‌ سنورى گه‌رمیان کاسبکاران بڕى زیاتر له‌ 10 ملیار دینار پاره‌ى كاره‌باى بازرگانى قه‌رزارن، ئه‌مه‌ش به‌پێى نوسراوێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان.
 
به‌پێى خشتەیەک كه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان ئاماده‌ى كردوه‌ و کۆپی لای رادیۆی دەنگە، تێدا هاتوه‌: له‌ سنورى گه‌رمیان 9 هه‌زار و 776 هاوبه‌شى كاره‌باى بازرگانى بونى هه‌یه‌.
 
به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ بۆ مانگى هه‌شت (ئابی ئەمساڵ) و مانگه‌كانى پێشترى، بڕى پاره‌ى وه‌رگیراو له‌ هاوڵاتیان كه‌ كاره‌باى بازرگانیان هه‌یه‌ وه‌ك داهات بریتیه‌ له‌ 252 ملیۆن و 229 هه‌زار دینار.
 
ئەوەشی خستوەتەڕو؛ بە گشتیی بڕى پاره‌ى ماوه‌ وه‌كو قه‌رز له‌لاى کاسبکاران کە خاوەنی شوێنکار و کارگە و کۆمپانیای بازرگانی و پیشەسازیین، بریتیه‌ له‌ 10 ملیار و ‌ 715 ملیۆن دینار.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە کە کاسبکاران ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەبەرامبەر گرانبونی نرخی کارەبا، بەشێوەیەک بە بارگرانیی دەزانن بۆسەر کارەکانیان.



Dengnet.net - 2023
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,371,265     ژمارەی میوان 38